وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەشت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون کە پێنج کەسیان لە سلێمانی و سێ کەسیان لە دهۆکن.
له ده‌رئه‌نجامێكی نوێ‌دا كه ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كورستان رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، ھەشت توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ دەستنیشانکران.
راشیگه‌یاندوه كه پێنج لە توشبوه‌كان لە شاری سلێمانین كه بریتین له (چوار ئافرەت و یەک پیاو) کە چواریان بەرکەوتەی توشبوانی پێشون و یه‌كێكیشیان حالەتی نوێیە.
ئاشكراشیكردوه كه سیان له چوار توشبوه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی، دانیشتوی سلێمانین و دوانه‌كه‌ی دیكه دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراشیكردوه كه سێ توشبوه‌كه‌ی دیكه لە شاری دهۆک و بریتین له (دوو پیاو و یەک ئافرەت) و دوانیان دانیشتوی قەزای زاخۆ و یه‌كێكیان دانیشتوی قەزای ئامێدییە.
به تۆمار كردن ئه‌م هه‌شت توشبوه نوێیه‌ی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك، کۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێمی كوردستان بۆ 170 كه‌س زیادی كرد.
PM:10:57:31/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 5148
جار خوێنراوه‌ته‌وه