چوار توشبوی كۆرۆنا له هه‌ولێر و سلێمانی چاكبونه‌وه
وێستگه نیوزـ
هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر و سلێمانی له دوو راگه‌یه‌ندراوی جیاوازدا چاكبونه‌وه‌ی چوار توشبویان به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوی یه‌كه‌مدا، د.سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند كه یه‌ك حاڵەتی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوه‌ته‌وه و دەگەرێتەوە ماڵەوە ، کۆی گشتی چاکبوەوەش لە شاری سلێمانی گەیشتە 51 کەس.
له راگه‌یندراوی دووهمیشدان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر چاكبونه‌وه‌ی سێ توشبوی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سێ توشبوه‌كه دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بوەوە، به‌وه‌ش کۆی گشتی ئه‌وانه‌ی له هه‌ولێر چاكبونه‌ته‌وه گه‌یشته 10 كه‌س.
PM:09:34:31/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2096
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت