به‌ڤیدیۆ: مادده‌یه‌كی خاوی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا گه‌یشته سلێمانی
وێستگه نیوز-
ڕاوێژكارێكی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، ڕایگه‌یاند دەرمانی چارەسەری کۆڤید ١٩ کە بریتیە لە ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین لەژێر ناوی بلاکوینیر لەگەڵ ئەزیپرۆمایسین کە FDA ئەمەریکی وەک دەرمانی چارەسەری کۆڤید ١٩ پەسەندی کردن، ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٣٠ دەقیقەی پاش نیوەڕۆ ماددەی خاوی پێویست بۆ ئەو چارەسەرە باوەڕپێکراوە بە فڕۆکەیەکی کارگۆی تایبەت لە ھۆنکۆنگ بۆ ئیمارات و پاشان سلێمانی ، گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی.
عه‌تا محمه‌د ڕاوێژكاری جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یاندراوێكدا ڕایگه‌یاند بە ھەوڵ و ماندوبونی تیمی کۆمپانیای پایۆنیر لە شاری سلێمانی و ، بە پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆ وەزیران و پاشان دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان ، کۆمپانیای پایونێر ھیمەتی کرد بۆ دروستکردنی.
بەپێی وتەی کۆمپانیای پایۆنێر لە ٤٨ سەعاتی داھاتودا بەرھەمھێنانی بلاکوینیر بە چاودێری و بە پشتیوانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی دەست پێدەکات و پاشان بە بێ بەرامبەر لەلایەن پایۆنێرەوە دەدرێت بە ھەردوو وەزارەتی تەندروستی ھەرێم و عێراقی فیدراڵ.
عه‌تا محه‌مه‌د ڕایشیگه‌یاند "پشت بەخوا لە ماوەیەکی کەمدا شاری سلێمانی دەبێتە مژدەبەخشی ئەو بەرھەمە پزیشکیەو کۆمپانیای پایۆنیر ئەو مێژوە بۆ سلێمانی و کوردستان تۆمار دەکات".
PM:06:10:31/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 55416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت