به‌ڤیدیۆ.. پۆلیسی هندستان هه‌ڵیكوتایه‌سه‌ر مزگه‌وتێك
وێستگه نیوزـ
بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا، پۆلیسی هندستان چه‌ندین رێوشوێنیان گرتوه‌ته‌به‌ر تا هاوڵاتیان به رێوشوێنه‌كانه‌وه پابه‌ند بكه‌ن.
له چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتوه كه پۆلیسی هندستان به لێدان و به‌كارهێنانی توندوتیژی هاوڵاتیان ده‌نێرنه‌وه ماڵه‌وه و به به‌كارهێنانی هێز بڕیاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان پێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
له نوێترین گرته‌ی ڤیدیۆییشدا، پۆلیسی هندستان هه‌ڵیكوتایه‌سه‌ر مزگه‌وتێك كه ژماره‌یه‌ك نوێژخوێنی تێدا بووه و دوای ته‌واوبونی نوێژه‌كه خه‌ڵكه‌كه‌یان له مزگه‌وته‌كه ده‌ركردوه و به‌داریش له ژماره‌كیان داون.
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا 29 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 79ی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه كوشنده‌كه بوون.
PM:11:45:30/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 5372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت