وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق له‌سه‌ر داغڵكردنی گشتی بۆ خوێندكاران بڕیاری دا
وێستگه نیوزـ
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندیی ده‌ربڕیووه بۆ داغڵکردنی گشتی خوێندكارانی قۆناغه‌كانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی لەگەڵ کەمکردنەوەی بەشێک لە بابەتەکان و تێکەڵکردنی بەشێکی دیکەیان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی ئازاری 2020 رایگه‌یاند لە چوارچێوەی کۆبونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەچوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردراوە بە هەڵپەساردنی بابەتی پەروەردەی ئایین بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی ئەدەبی و زانستی لەمساڵدا، لەگەڵ هەڵپەساردنی بابەتی پەروەردەی ئایین و زمانی عەرەبی بۆ ئامادەییە پیشەییەکان هه‌ر بۆ ئه‌مساڵ.
بڕیاریشدراوە بە تێکەڵکردنەوەی بابەتی پەروەردەی ئایین و زمانی عەرەبی، لەگەڵ تێکەڵکردنەوەی بابەتی فیزیا و کیمیا بۆ پۆلی 9ی بنەڕەتی و داواش لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرامەکان كراوه ئەو بابەتانە دیاری بكه‌ن كه خوێندکاران تاقیکردنەوەی تیایدا ئەنجام دەدەن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە عیراق، نزیکەی مانگێکە دەوامی خوێندنگەکان راگیراوە و هێشتا دیارنییە کەی دەوامی خوێندنگەکان دەکرێتەوە.
PM:11:25:30/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت