به‌م وێنه‌یه ده‌زانیت كۆرۆنا چی له مرۆڤ ده‌كات
چی‌و های، پزیشكه چینییه‌كه
وێستگه نیوزـ
پزیشكێكی چینی نه‌هامه‌تییه‌كی زۆری به‌سه‌ر هات تا له ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ته‌واوی چاكبوه‌وه، بە تەماشاکردنی وێنەکەشی لە پێش و دوای نەخۆشییەکە هەست بەوە دەکرێت تا چ رادەیەک کاریگەریی ڤایرۆسەکەی لەسەر بووە.
چی‌و های، پزیشكه چینییه‌كه له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدایه و دوای 70 رۆژ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، ئینجا له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوه‌وه، دوای چاكبونه‌وه‌شی وێنه‌یه‌كی بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پزیشكه‌كه به‌هۆی كۆرۆناوه چه‌ند گۆڕدراوه.
چین ویكینگ، باڵیۆزی چین له عه‌ره‌بستانی سعودی، وێنه‌ی پزیشكه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوكردوه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نوسیووه "ئه‌مه دكتۆر چی‌و های-یه، سه‌یری دۆخی پێش كۆرۆنا و دۆخی دوای 70 رۆژ له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری بكه‌ن به‌هۆی كۆرۆناوه".
باڵیۆزه‌كه ده‌ڵێت "كێشی زۆر دابه‌زیووه و سه‌ریشی ماش و برنج بووه"، وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌رامبه‌ر كرا و ستایشی ئه‌و پزیشك و كارمه‌نده ته‌ندروستییانه كرد كه ئه‌ركێكی سه‌ختیان بۆ به‌هاناوه‌چونی توشبوانی كۆرۆنا گرتوه‌ته ئه‌ستۆ.
PM:09:03:30/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 13780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت