وێنه ناخ هه‌ژێنه‌كانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بینیمان
وێستگه نیوز- ره‌وا مه‌حمود
زۆرن ئه‌و وێنانه‌ی كه ناخی مرۆڤ ده‌هه‌ژێنن، ئێمه له رابردوودا به‌هۆی جه‌نگ و ماڵوێرانیهكانهوه كه له جیهاندا ڕووده‌ده‌ن ناچاربوین بیانبینین، به‌ڵام كه‌س به بیریدا نه‌ده‌هات بڵاوبونه‌وه‌ی ئافاتێكی وه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌مان ئه‌و دیمه‌نانه دووباره‌بكه‌نه‌وه.
لێره‌وه كاریگه‌رترین و ناخ هه‌ژێنترین ئه‌و وێنانه ببینه كه لێكه‌وته‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بوون له جیهاندا.
1. وێنه‌ی دوایین خۆرئاوابوون: له شاری وهان دكتۆر (لوی كای) دوایین داواكاری توشبویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێده‌كات كه ژنێكی ته‌مه‌ن 87 ساڵه و داوای له دكتۆره‌كه كردبوو كه بۆ دواجار خۆر ئاوابوونی ئه‌و شاره ببینێت.
2. پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك نوسراوێكی به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی تیایدا نوسیویه‌تی "سوپاس بۆ هه‌مووتان له یه‌كه‌ی فریاكه‌وتنی خێرا بۆ رزگاركردنی ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌م".
3. له بازاڕێكی كوه‌یت و له قه‌یرانی خواردن و شتومه‌كدا به‌م شێوه‌یه رێنمایی نوسراوه "هاوڵاتی ده‌توانێت پێنج كیس نان بكڕێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هاوڵاتی كوه‌یتی نیه ته‌نها سێ پارچه ده‌توانێت بكڕیت". حكومه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه و رایانگه‌یاند كه خاوه‌نی ماركێته‌كه سزادراوه.
4. منداڵێك به‌رگه‌ی دووری باپیری نه‌گرت، بۆیه بڕیاریدا سه‌ردانی بكات و له‌پشت ده‌رگاوه ئه‌و یارییه‌ی له‌گه‌ڵ بكات كه هه‌میشه پێكه‌وه ده‌یانكرد پێش بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.
5. پزیشكێكی وڵاتی چین
6. شاری ووهان كه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بوو، به دانانی وێنه‌ی دكتۆر و په‌رستاره‌كان له باڵه‌خانه به‌رزه‌كانی شاره‌كه‌یان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نن.
7. نۆره‌گرتن بۆ كڕینی چه‌ك له ئه‌مریكا له ئه‌نجامی هه‌ستكردن به نائارامی و دڵه‌ڕاوكێ پاش بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
8. رۆدی گۆبێرتی یاریزانی فه‌ره‌نسی تۆپی باسكه‌ی یانه‌ی یوتا جاز پاش ته‌واوبونی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ده‌ست به گشت مایكرۆفۆن و كه‌لوپه‌له‌كانی به‌رده‌می ده‌سڕێت پێش ئه‌وه‌ی بڕوات، وه‌ك گاڵته كردنێك به‌و ڕێووشوێنه ته‌ندروستیانه‌ی كه له دژی ڤایرۆسه‌كه گیراونه‌ته به‌ر، پاش كه‌متر له دوو ڕۆژ تووشبونی یاریزانه‌كه به ڤایرۆسه‌كه پشت راستكرایه‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه گشت رۆژنامه‌نووسه‌كانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه كه‌ره‌نتینه كران.
9. ژنێكی به‌ته‌مه‌نی ئوسترالی چاوی پڕده‌بێت له گریان كاتێك بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌و لیسته‌دا كه ئاماده‌ی كردووه بۆ كڕینی پێداویستیه‌كانی، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هیچی نه‌ماون!
هــ. ر
AM:09:51:30/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 12956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت