پۆلیسی سلێمانی: له رۆژانی قهدهغهی هاتوچۆدا هیچ روداوێك رووی نهداوه
وێستگه نیوزـ
بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند كه له رۆژانی قهدهغهی هاتوچۆدا هیچ روداوێك روی نهداوه، ئهوهش لهكاتێكدایه كه شهوی 20ی ئازار له گهڕهكی مامۆستایانی شاری سلێمانی كهسێك تهقهی له ئهندامانی خێزانهكهی خۆی كرد و چهند كهسێكی لێ كوشتن.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەكانی دیكە بەردەوامن لەڕێنماییكردنی ھاوڵاتیان بۆ پابەندبون بەبڕیاری قەدەغەكردنی ھاتوچۆ و ڕێنماییەتەندروستییەكان، وتیشی: لەڕۆژانی قەدەغەكردنی ھاتوچۆدا ھیچ ڕوداوێك لەسلێمانی تۆمارنەكراوە.
نهقیب سهركهوت راشیگهیاند: "ھێزەكانمان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەكانی دیكە بەبەردەوامی شەو و ڕۆژ لەئەركدان لەشەقام و شوێنە گشتییەكان ئامادەییان ھەیە، بازگە دادەنێن، بەشەقام و كۆڵانەكانی شاردا دەگەڕێن و ھاوڵاتیان ئاگاداردەكەنەوەو ڕێنماییان دەكەن كە پابەندبن بەبڕیاری قەدەغەكردنی ھاتوچۆو جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان تا سەلامەت و پارێزراوبن".
وتیشی، ھێزەكانمان لەناو بازاڕی شاری سلێمانیدا بەشەوو ڕۆژ ئامادەییان ھەیەو ئەركی پاراستنی بازاڕو دوكانەكانی ھاوڵاتیانیان لەئەستۆ گرتووە، چونكە بەشێك لەدوكانەكان دانەخراون تەنھا شتەكانیان داپۆشیوە.
ئەوەشی خستەڕو كە خۆشحاڵن كە تا ئێستا ھیچ تاوان یان ڕوداوێكی ئەوتۆ لەشاری سلێمانی ڕوینەداوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەیی و چاوكراوەیی ھێزەكانی پۆلیس و ھێزەئەمنییەكانی دیكە و داواشی لە هاوڵاتیان دەكەین لە لەكاتی بوونی هەر ڕوداوێكی نەخوازراودا پەیوەندی بكەن بەهێڵە گەرمەكانی :
104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی
105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی
100 سەنتەری ڕێكخەری پەیوەندییەكان
ئهوهش لهكاتێكدایه كه شهوی
20 ئازاری 2020، کوڕێک لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی تەقەی لە خانەوادەی خۆی کرد و پێنج ئەندامی خێزانەکەی کوشت.
PM:09:24:29/03/2020
ئهم بابهته 1368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت