تەندروستی جیهانی: پێشبینی دەکەین لە هەفتەکانی داهاتوو توشبووانی کۆرۆنا لە عیراق زیاد بکات



وێستگە نیوز- 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی دەکات لەماوەی هەفتەکانی داهاتوودا توشبووانی کۆرۆنا لە عیراق بەرزببێتەوە. 

ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی روسیا تودەی رایگەیاندووە، " پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عیراق بەرزببێتەوە، ئێمە پێشتریش پێشبینی ئەو زیادبوونەمان کردبوو". 

ئەدهەم ئیسماعیل وتیشی، " رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەم زیادبوونە داوە لە کاتی بوونی کۆڕ و کۆبوونەوەی بەکۆمەڵ و مەترسیەکانی خستووەتە ڕوو، بەڵام بەداخەوە ئەو کۆڕو کۆبوونەوانە بەردەوام  ئەنجامدەدرێن". 

ئاماژەی بەوەش کردووە، " ئەگەر رێکارەکانی حکومەتی عیراق باشتر و توندتر بکرێنەوە تەسلیمی ڤایرۆسەکە نابێت". 

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی دوا ئامار کە ئەمڕۆ یەکشەممە راگەیەندرا ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق بۆ 547 كه‌س به‌رزبوه‌وه‌ و ژماره‌ی گیان له‌ ده‌ستدانیش گه‌یشته‌ 42 كه‌س.


PM:04:12:29/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 4472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت