ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات
وێستگه نیوز ـ
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2019 ده‌ستپێده‌كاته‌وه و ده‌زگای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ی ئازاری 2020، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنه‌كه، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هه‌ریه‌كه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ست یه دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و وارسی شه‌هیدان ده‌كرێت، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ و رۆژی دووشه‌ممه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دیاریكراوه.
هــ. ر
AM:08:42:29/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 27720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت