هۆشداری ده‌درێته‌ زیندانه‌ هه‌ڵاتوه‌كانی شاری سه‌قز


وێستگه‌ نیوزـ

ئیدارەی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هۆشداریی به‌ زیندانە هەڵاتوەكانی شاره‌كه‌ی دا كە هەرچی زووە خۆیان رادەستی هێزە ئەمنیەكان بكەنه‌وه‌.

میرزای جەعفەرزادە، چالاكوانی مەدەنی بە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی رایگه‌یاندوە كه‌ دادوەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هۆشداری داوەتە زیندانیە هەڵاتووەكانی شاری سه‌قز و رایگه‌یاندوه‌ ئەگەر خۆیان رادەستی هێزە ئەمنیەكان نەكەنه‌وه‌، جارێكی دیكه‌ لەسەر  تاوانی هەڵاتن دادگایی دەكرێنەوە.

وتیشی: زۆرینەی زیندانیەكان ناسراونەتەوەو شه‌ش زیندانی خۆیان رادەستكردوەو هێزە ئەمنیەكانیش دوو زیندانییان دەستگیركردوە.

ئەو چالاكوانە باسی لەوەشكردوە:  بەپێی ئەو زانیاریانەی لەهێزە ئەمنیەكان دەستكەوتون، زیندانیەكان لەترسی كۆرۆنا له‌ گرتوخانه‌كانی سه‌قز هەڵاتون.


PM:11:57:28/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 4532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو