ئهنجامی پشكنینی سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا بوو
وێستگه نیوزـ
ماوەی کەرەنتینەکردنی سەرۆکی پەرلەمان تەواو بوو و پشکنینەکەشی دهریخست كه سهرۆكی پهرلهمان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نهبووه.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان له راگهیهندراوێكدا ئاشكرایكرد كه دوای گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات لە 14ی ئەم مانگە، وێڕای جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی سەرەتایی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە 16ی ئازار رێواز فایهق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڕیاری خۆکەرەنتینکردنی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ شهممه 28ی ئازاری 2020، و دوای تەواوبوونی 14 ڕۆژە کە ماوەی دیاریكراوی کەرەنتینەیە، لەگەڵ پابەندبوونیان بە سەرجەم ڕێنماییە تەندروستیەكان وئەنجامدانی دواپشكنین كە خاوێن و نێگەتیڤ دەرچوو، ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە کە کەرەنتینەی سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی پێهاتووە.
نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمان هیوای چاكبوونەوە بۆ تەواوی توشبووان دەخوازێت و داوا لەهاوڵاتیانیش دەكات پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن.
رۆژی 14ی ئازاری ڕابردوو رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە هۆڵەندا گەڕایەوە بۆ کوردستان و لە چوارچێوەی رێکارەکانی ڕێگری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کەرەنتین کرد.
PM:11:18:28/03/2020
ئهم بابهته 5368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت