وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ توشبوی نوێی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له دهۆك و ئامێدی و ده‌ربه‌ندیخان راگه‌یاند كه به‌ركه‌وته‌ی توشبوانی پێشوون.
ئه‌مشه‌و شه‌ممه 28ی ئازاری 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكی نوێ و ده‌رئه‌نجامێكی نوێ‌دا بۆ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند كه سێ كه‌سی دیكه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم ئاشكرایكردوه "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە دوو پیاوی تەمەن (19) و (21) ساڵان لە شاری دهۆک و ئامێدی و ئافرەتێکی تەمەن (70) ساڵ لە قەزای دەربەندیخانە، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون."
بە تۆمارکردنی ئەو سێ توشبوە ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ 125 توشبو زیادی كرد کە لەنێویاندا 53 کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
PM:09:52:28/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 7028
جار خوێنراوه‌ته‌وه