ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی عیراق هاوڵاتییه گیرخواردوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
وێستگه نیوزـ
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی عیراق رێوشوێنی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه عیراقییانه ده‌گرێته‌به‌ر كه زیاتر له سێ مانگه وڵاتیان جێهێشتووه و به‌نیازن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات.
به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌کان و ڕاگه‌یاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكره‌وه كه لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عیراقی دەست دەکات بە جێبەجێکردنی رێکاری گونجاو بۆ ئاسانکردنی گواستنەوەی ئەو ھاوڵاتییە عیراقیانەی بەھەر ھۆکارێک زیاتر لە سێ مانگ عیراقیان جێھێشتووە جگە لەوانەی ھەڵگری ئیقامەی وڵاتانی ترن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه لەسەر بنەمای ژمارەی ئەو ھاوڵاتییە عیراقیانەی کە لە وڵاتانی دەرەوەن و بە تەمان لە ڕێگەی وەزارەتی گواستنەوە و بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی دەرەوە و تەندروستی بگەڕێنەوە بۆ عیراق، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ھەڵدەستی بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتانە بەمەبەستی بەدەستھێنانی ڕەزامەندیی فەرمی بۆ دەستپێکردنی ئەو گەشتە ئاسمانیانە بۆ گواستنەوەیان لە ڕێگەی ھێڵی ئاسمانی عیراقەوە .
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان سه‌رجه‌م هاوڵاتییه‌كان لە فڕۆکەخانەی به‌غدا پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت و دواتر ڕەوانەی کەرەنتینە دەکرێن بەپێی ڕێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ دڵنیابوون لە ئەگەری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم ڕێکارەکانیش بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی دژواری ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیڕەو دەکرێت بە ئامانجی پاراستنی ھاوڵاتیان بەپیێ ڕاسپاردەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی عیراق به‌پێویستی زانیووه ھاوڵاتیانی عیراقی لە ھەر وڵاتێکن بۆ گەڕانەوەیان پەیوەندی بە نوسینگەکانی ھێڵی ئاسمانی عیراق یان باڵیۆزخانه و كونسوڵگەریەکانی عیراقەوە بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان.
PM:09:21:28/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت