ئیتالیا..889 توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 889 توشبوی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیتالیا گیانیانله‌ستداوه و بەو ژمارەیەش رێژەی مردن لەو وڵاتە گەیشتە زیاتر لە 10 هەزار و 32 کەس.
سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی ئیتالیا بڵاویانكرده‌وه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 889 كه‌سی دیكه دوای توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری قوربانیان و توشبوانی كۆرۆنا له ئیتالیا تائێستا 9 هه‌زار و 134 كه‌س له‌و وڵاته گیانیانله‌ده‌ستداوه و 86 هه‌زار و 498ی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 12 هه‌زار و 384ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
PM:08:20:28/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت