"11 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه"
دوو ئاماری جیاواز لە رێژەی مردن لە ئێران بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە دەخرێتەڕوو
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ ئامادەکردنی محەمەد چاوشین
حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران، گومان له راگه‌یاندنی ئاماره‌كانی تووشبوون و گیان له ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
موجاهیدینی خه‌ڵكی نه‌یاری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه، له ته‌واوی ئێران‌دا 11 هه‌زار و 500 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا دوو هه‌زار و 234 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
محەمەد محدەسین، بەرپرسی کۆمیسیۆنی دەرەوەی (ئەنجوومەنی نیشتیمانی بەرگری ئێران) رایگەیاند: لە سێ ھەفتەی رابردوودا، بەھۆی کۆڕۆنا ڤایرۆسەوە، 11 ھەزار و 500 کەس لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.
محەمەد محدەسین ئاماژەی بەوەشکردووه: ئەوان ئاماری شار بەشار، پارێزگا بە پارێزگا، گوند بەگوند و گۆڕستان بە گۆڕستان، ھەروەھا سەرجەم ناوەندە پزیشکییەکانی ناوچە جیاجیاکانی ئێرانیان لایە و رێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر لەوە زیاترە کە بەرپرسانی ئێران تا ئێستا خستوویانەتەڕوو.
بەپێی ئاماری ئەو بەرپرسەی (ئەنجوومەنی نیشتیمانی بەرگری ئێران)، کۆڕۆنا تا 25ی ئازاری 2020، زیانە گیانییەکانی بەم شێوەیە بووە:
تاران: 1700
ئیسفەھان: 1360
قوم: 1300
گەیلان: 1050
خوراسانی رەزەوی: 980
مازندەران: 820
خوراسان: 500
کرماشان: 280
یەزد: 230
لوڕستان: 230
ھەمەدان: 240
زنجان: 150.
جگەلە ھاوڵاتیانی ئاسایی، ئەو بەرپرسەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ئاماژەی بە مردنی زیاتر لە 100 کەسایەتی و بەرپرسی گەورەی دیكەی ئێران کردووە، لەناویاندا زیاتر لە 12 کەسایەتی ئایینی لە راوێژکار و نوێنەرانی خامنەیی، لانی کەم 10 بەرپرسی باڵای سەربازی سوپای پاسداران لەناویاندا ژەنەڕاڵ (حوسێن ئەسودوڵڵاھی) فەرماندەی لەشکری 27ی سوپا، ھەروەھا چەند ئەندامێکی په‌رلەمانیش لەناو ئەو کەس و بەرپرسە ئێرانیانەدا ھەیە کە بەھۆی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەست داوە.
ئەو ئامارانەی بەرپرسی کۆمیسیۆنی دەرەوەی (ئەنجوومەنی نیشتیمانی بەرگری ئێران) کە باڵی سیاسی موجاھیدنی خەڵقی ئێرانە، لەکاتێکدا بڵاو دەکرێنەوە کە بەپرسانی ئێران ئامارێکی جیاوازتر لەوە بڵاو دەکەنەوە.
کیانوش جیھان پوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندووە، تا ئێستا 29 هه‌زار و 406 كه‌س لەئێران تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون، دوو هه‌زار و 234 کەسیش بەھۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەست داوە، هه‌روه‌ك 10 هه‌زار و 457 کەسیش چاک بوونەتەوە.
سەرچاوە: العربیە فارسی
هــ. ر
PM:02:56:28/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت