وێستگه نیوز-
زانكۆی سلێمانی ماددهی ڤی تی ئێمی بهرههم هێنا كه له پشكنینی كۆرۆنادا بهكاردێت، ئهمهش یهكهمجاره ئهو كاره لهشاری سلێمانی ئهنجامبدرێت.
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كەمێك لەمەوبەر رایگەیاند، چەند رۆژێكە دەستیان بەدروستكردنی ئەو مادەیە كردووە و تاكو ئێستایش بەشی (1500) پشكنینان داوەتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی.
د. رەزا حەسەن وتیشی "هەفتەیەكە ژمارەیەك مامۆستا و توێژەری زانكۆ بە بەردەوامی و بەپێی ستانداردە جیهانییەكان كاریان لەسەر دروستكردنی ئەو مادەیە كردووە".
ئەمڕۆ هەینی د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند دەستخۆشی لە ستافی زانکۆی سلێمانی و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەکەم كە توانیان ماددەی ڤی تی ئێم بەرهەمبهێنین کە لە پشکنینی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەکاردەهێنرێت .
ڕوونیشیكردەوە ئەمە یەكەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستاندا زانكۆیەك بتوانێت ئەو مادەیە بەكاربهێنیێت.
PM:03:14:27/03/2020
ئهم بابهته 6872
جار خوێنراوهتهوه