كوڕی شاعیرێكی به‌ناوبانگی كورد به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
وێنه‌كه له‌رووداوه‌وه وه‌رگیراوه
وێستگه نیوز-
كوڕی شاعیرێكی به‌ناوبانگی كورد به‌هۆی په‌تای كوشنده‌ی كۆرۆناوه له‌ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا
كه‌یۆ جگه‌ر خوێن له‌شاری ستۆكهۆڵمی سوید، گیانی له‌ده‌ستداوه‌و كه‌سه نزیكه‌كانیشی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
وڵاتی سوید به‌یه‌كێك له‌و ووڵاتانه داده‌نرێت كه زۆرترین رێژه‌ی كۆچبه‌ری كوردی له‌ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه تاوه‌كو ئێستا له‌خۆ گرتووه‌و ناوبراویش له‌ساڵی 1975 وه له‌و وڵاته ژیان به‌سه‌رده‌بات.
جگەرخوێن لە ساڵی ١٩٠٣ لە باکووری کوردستان لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووە.
بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوە، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر ھێندە دەردە نەداری و ھەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەھێڵن و
لەساڵی ١٩١٤ بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوە.
جگەرخوێن ھەر لە منداڵییەوە زیرەکی و ھۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووە، بۆیە بەھەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وەک خوێندنی زمانی عەرەبی و زانستەکانی ئایینی ئیسلام، بۆیە بە ئومێدی تەواوکردنی مۆڵەتی دوازدە زانستی باکوور و ھەر چوار پارچەی کوردستان گەڕاوە و دواتر لەسەر دەستی مەلا عوبێد وەرگرتووە.
لە ڕۆژئاوای کوردستان و ماوەیەکیش لە باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستان مەلایەتی کردووە.
AM:09:42:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 12004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت