وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خشته‌كه‌دا رایگه‌یاند: رۆژانی 29 و 31ی ئازار و 1 و 2ی نیسانی 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان خه‌رج ده‌كرێت.
خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ د. عادل جوتیار، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: چاوه‌ڕوانی پاره‌كه‌ی به‌غدان بۆ ده‌ستكردن به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه ماون.
راشیگه‌یاندبوو، له بودجه‌ی هه‌رێم مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی، ناوخۆ، دارایی و ئابووری و پێشمه‌رگه دابه‌شكراوه.
هــ. ر
PM:02:33:26/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 46400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت