تەندروستی پێشنیازێکی تری لەسەر درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ راگەیاند
د. سه‌باح نه‌سره‌دین هه‌ورامی
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، پێشنیازیان كردووه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا تا ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان به‌رده‌وام بێت، دواتر قۆناغ به قۆناغ رێگه‌كان ئاسایی بكرێنه‌وه.
د. سه‌باح نه‌سره‌دین هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "ئه‌و كه‌سانه‌ی له سلێمانی هه‌ڵگری ڤایره‌سی كۆرۆنا بوون دوو جۆرن ئه‌وانه‌ی نیشانه‌كانیان لێی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌شی نیشانه‌كانیان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه به‌گشتی حاڵه‌ته‌كان قورس نه‌بوون تا ئێستا چاره‌سه‌ری قورسیشمان به‌كارنه‌هێناوه ئه‌وه‌ی به‌كارمان هێناوه زیاتر پاراسیتۆڵ بووه بۆ ئه‌وانه‌ی (تا) یان به‌رز بوه‌ته‌وه، هێشتا تا ئێستا چاره‌سه‌ری پلازما-مان به‌كارنه‌هێناوه له‌به‌رنامه‌ماندا هه‌یه بۆ داهاتوو بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی قورسه به‌كارییان بهێنین".
د. سه‌باح هه‌ورامی روونیكرده‌وه: "له ئێستادا چاره‌سه‌ری پلازما-مان به‌كارنه‌هێناوه، ئێمه ده‌بێت وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌م خوێنه‌كه ده‌دات هه‌م پلازماكه وه‌رده‌گرێت ده‌بێت ڕه‌زامه‌ند بێت، نابێت ئێمه خۆمان بیسه‌پێنین به‌سه‌ریدا ئه‌وه پێویستی به‌به‌رنامه و پلانێكی وردتر هه‌یه به‌ڕاستی پزیشكه‌كان هه‌ڵده‌ستن به‌و كاره كه تایبه‌تمه‌ندن".
د. سه‌باح هه‌ورامی ئه‌وه‌شی وت: "له ئێستادا بارودۆخ له سلێمانی جێگیره، به‌ڵام ئێمه ترسی داهاتوومان هه‌یه، پێشتر وتمان نزیكه‌ی یانزه هه‌زار كه‌س به‌قاچاغی هاتبونه‌وه و پشكنینیان بۆ نه‌كراوه، له ئێستاشدا پاش بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له وڵاتانی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان بۆیه ئێستا ئه‌و دوو شوێنه (ئێران و وڵاتانی ئه‌وروپا) دوو سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانن له‌كوردستان، ده‌كرێت كه‌سێك له ئێران یا ئه‌وروپا گه‌ڕابێته‌وه هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه بوبێت و نه‌هاتبێت بۆ لای ئێمه بۆ پشكنین به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكی تری توش كردبێت دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سانه به‌هۆی سروشتی نه‌خۆشیه‌كه‌وه كه دره‌نگ نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون پێی بزانرێت بۆیه ئێمه ترسمان له‌وه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر سلێمانی ده‌كرێت هه‌م له‌ڕووی مه‌ترسیداری دۆخه‌كه‌ی هه‌م له‌ڕووی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان له‌و شاره‌وه، ده‌ڵێت: "هه‌ردوو قسه‌كه ڕاسته، چونكه به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره زانستیه‌كان سلێمانی ئه‌و شاره‌یه كه‌ده‌بێت زۆرترین حاڵه‌تی تێدا ڕوبدات له‌توشبوون به كۆرۆنا به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره‌ی پێشتر ئاماژه‌م پێكرد كه به‌قاچاغی گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له ئێرانه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت بارودۆخی سلێمانی خراپه ڕاسته، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی هه‌موو هه‌وڵی خۆمان خستۆته‌گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش راسته به‌هۆی هه‌وڵ و توانای به‌رده‌وامی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیه‌وه ژماره‌یه‌ك توشبوو چاكبونه‌ته‌وه و تا ئێستا بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ترسمان هه‌یه".
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی جیاوازی ده‌كرێت له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم بۆ پشكنینی كۆرۆنا؟ د. سه‌باح به‌رزنجی ره‌تیكرده‌وه و وتی: "ئێمه به‌ڕاستی په‌یوه‌ند و هه‌ماهه‌نگی باش له‌نێوان ئێمه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه، من هیچ جیاوازییه‌ك نابینم به‌ڕاست ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن هیچ په‌یوه‌ندییان به‌ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستیه‌وه نیه له‌هه‌ولێر یا دهۆك یان هه‌ر شوێنێكی دنیا بڵاوبوبێته‌وه ئێمه خۆمان به‌به‌شێك له‌پڕۆسه‌كه ده‌زانین، بۆیه ئه‌م شته شتێكی جیهانیه و هه‌مووی به‌یه‌ك پاكێج سه‌یر ده‌كه‌ین، دڵنیاشم له هه‌ولێر و دهۆك و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌هه‌مان شێوه ده‌ڕواننه بابه‌ته‌كه بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و بابه‌تانه ده‌وروژێنن به‌ڕاستی نه كاتیه‌تی وه نه ئیشی ئه‌وانیشه، ئێمه هه‌ركاتێك هه‌ست به‌وه بكه‌ین كه هه‌ولێر جیاوازی ده‌كات له‌گه‌ڵ سلێمانی ئێمه خۆمان باسی ده‌كه‌ین و شه‌رم ناكه‌ین وه داواش ده‌كه‌ین ئه‌و جۆره جیاوازییه ڕابگرن".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد: "پێشنیازمان بۆ حكومه‌ت كردووه تا 15ی نیسانی 2020، كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ به‌م شێوه چڕه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، رێگای هاتوچۆ بگیرێت به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا كه‌هه‌یه، له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌وه به‌قۆناغ ژیان ده‌ست پێبكرێته‌وه، قۆناغ به قۆناغ ئه‌و شتانه‌ی كه پێوسیته له‌ژێر ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كانه ده‌ست پێبكه‌نه‌وه".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه پێشنیازتان بۆ حكومه‌ت كردووه تا 15ی نیسان ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژبكرێته‌وه ئه‌ی پێشنیازتان چیه بۆ حكومه‌ت كه ده‌ڵێت به‌هۆی قه‌ده‌كردنی هاتوچۆه‌وه مووچه‌ی مانگه‌كانی پێشووی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی راگرتووه؟
د. سه‌باح نه‌سره‌دین هه‌ورامی له‌وه‌ڵامدا وتی: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت داوا له ئێمه بكات ئێمه رێ و شوێنی ته‌ندروستیان ده‌ده‌ینێ چۆن مووچه دابه‌ش بكات، له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه پێم وانیه ئه‌ركێكی قورس بێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بێت ده‌توانن جێ به‌جێی بكه‌ن هه‌م به‌ڕێگای حسابی بانقی- یان تیمی مۆبایل -یاخود له‌ڕێگای پۆلێن كردنی فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن هه‌ر رۆژه و ژماره‌یه‌كی دیاریكراو خه‌ڵك بچن مووچه وه‌ربگرن، بۆ نمونه من فه‌رمانگه‌یه‌كم هه‌یه پێنج سه‌د مووچه خۆری تێدایه ئه‌گه‌ر بمه‌وێت مووچه‌یان بده‌مێ رۆژی مووچه‌ی سه‌د كه‌س ده‌ده‌م وه ئه‌و سه‌د كه‌سه‌ش دابه‌ش ده‌كه‌م به‌سه‌ر كاتژمێره‌كاندا بۆ نمونه ده‌ڵێم ئه‌وكه‌سانه‌ی به پیتی (ئه) ده‌ست پێده‌كه‌ن به‌یانی كاتژمێر نۆ -یانزه بێن وه دوای ئه‌وه به‌پێی پیت به‌سه‌ر كاتژمێره‌كاندا دابه‌شیان ده‌كه‌ین واته میكانیزم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن قه‌ره‌باڵغی دروست بێت هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌شه كه ئێمه ده‌ڵێین به‌به‌رنامه ژیان ده‌ست پێبكرێته‌وه بۆ نمونه قه‌یسه‌ریه‌ك له‌بازاڕدا سێ سه‌د دوكانه حكومه‌ت ده‌توانێت ناچارییان بكات هه‌ر ڕۆژه‌ی په‌نجا دوكانیان به‌نۆره بكرێته‌وه واته ئه‌و بازاڕه‌ش ناوه‌ستێت خه‌ڵك ئیش و كاره‌كانی ده‌ڕوات و قه‌ره‌باڵغیش دروست نابێت".
د. سه‌باح هه‌ورامی ئه‌وه‌شی وت: "سه‌باره‌ت به پێشبینی ئێمه، ده‌مه‌وێت بڵێم وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌موو ئه‌ركه‌كانی خۆمان جێ به‌جێكردووه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه په‌یوه‌سته به‌ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه هاوڵاتیان ئه‌گه‌ر پابه‌ندبن به‌و ڕێنماییانه‌ی كه ئێمه ده‌یانده‌ینێ جێ به‌جێی بكه‌ن، من دڵنیام به ئاسانی ده‌توانین كۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌كه بكه‌ین به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان پابه‌ند نه‌بن به‌ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه ئێمه ناتوانین كۆنترۆڵی حاڵه‌ته‌كه بكه‌ین چونكه ئه‌و حاڵه‌ته ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌هۆشیاری هاوڵاتیان و جێ به‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نه‌ماوه چونكه ئێمه كاره‌كانی خۆمان جێ به‌جێكردووه".
هــ. ر
AM:11:08:26/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 56708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت