ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای شەش کەسەکەی دەروازەی پەروێزخان دەرچوو
وێستگه نیوز ـ
راگهیاندنی كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی پەروێزخان راگهیهندراوێكی له بارهی شهش كارمهندی كۆمپانیای لۆكس ئهیجنسی بڵاوكردهوه كه دهنگۆی ئهوه بڵاوكرابوهوه گوایه تووشی كۆرۆنابوون، بهڵام دوای ئهنجامدانی پشكنین، ئهنجامهكهیان پاك دهرچوو.
راگهیاندنی دهروازهكه له روونكردنهوهیهكدا رایگهیاند: "دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە، کە شەش کارمەندی کۆمپانیای لۆکس ئەیجنسی لەنێو مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، کەپشکنینی سەرجەم ئەو کارمەندانە پاک دەرچوون و کەسیان هەڵگری ڤایرۆسەکە نین".
راشیگهیاندووه: "ئەو دەنگۆیە دوای ئەوە دێت، کە سامپڵ لە بەشێک لە فەرمانبەرو کارمەندانی نێو کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان وەرگیرا بۆ دڵنیابونەوە لە دۆخی تەندروستییان، لە چوارچێوەیەشدا گومان لەپشکنینی ئەو شەش کارمەندەی کۆمپانیای لۆکس ئەیجنسی کرا، بەو هۆیەشەوە بۆ دڵنیابونەوەی زیاتر دووبارە پشکنینیان بۆ کرایەوە".
ئهوهش هاتووه: ئەمشەو لەلایەن بەڕێوهبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە ئاگادار کراینەوە،کە ئەنجامی پشکنینی ئەو شەش کارمەندە لە بەغداوە گەڕاوەتەوەو خۆشبەختانە پشکنینی هەر شەش کارمەندەکە نێگەتیڤ بووە و کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین".
راگهیاندنی دهروازهكه ئهوهشی راگهیاندووه: داواش لەسەرجەم شۆفێرو بازرگان و فەرمانبەر و کرێکارو کارمەندانی نێو حەرەمی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەکەین، کەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش چاوپۆشی لەهیچ کەسێک ناکرێت".
هــ. ر
PM:11:01:25/03/2020
ئهم بابهته 23600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت