وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیارێكی بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ركرد

‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ئه‌ركدا...

وێستگه‌ نیوز ـ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، ئەو هێزانەی ئێستا لە ئەرکدان هەتا بە فەرمی لەلایەن وەزارەتەوە ئاگاداردەکرێنەوە لە ئەرکدا دەمێننەوە و ئاڵوگۆڕیان پێناکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نووسراوێکدا کە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی بەسەرەوەیە و تیایدا هاتووە، "ئەو هێزانەی ئێستا لە ئەرکدان لەگەڵ ئەو هێزانەی لە پێشوودان هیچ ئاڵوگۆڕێکیان پێناکرێت، کە پێکهاتوون لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەرگری و فریاکەوتن، هێزەکانی زێرەڤانی، ئاسایش، پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80، لە ئەرکدا دەمێننەوە هەتا بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئاگاداردەکرێنەوە".

لە نووسراوەکەدا باس لەوەشکراوە، "دوای تێپەڕبوونی ئەم بارودۆخە، ئەو ماوەیەی لە ئەرکدابوون بە مۆڵەت بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە، "نووسراوەکە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێدەکرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێرێ دووشەممە 23ی ئازار، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بە مەبەستی هاوکاریکردنی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.



PM:05:28:25/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 20268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت