28 پەرلەمانتاری كوردستان داوا لە حكومەت دەكەن چیتر دابەشكردنی موچە دوانەخات



وێستگە نیوز- 

28 پەرلەمانتاری كوردستان داوا لە حكومەت دەكەن چیتر دابەشكردنی موچە دوانەخات و رایدەگەیەنن، "لە ئێستادا توێژی فراوانی موچەخۆرانی هەرێم، سەرەڕای گیرۆدەبونیان بەم ڤایرۆسە، لەدۆخێكی سەختی گوزەراندان و ئەمەیش كاریگەریی بەسەر ژیانیان و دابینكردنی خواردن و پێداویستییە رۆژانەییەكانیانەوە دروستكردوە". 

لە پەیامەکەی ئەو 28 پەرلەمانتارەدا کە ئاراستەی حکومەتیان کردووە، هاتووە، " ئێمەی پەرلەمانتاران كە لە خوارەوە ئیمزامانكردوە، وێڕای ئەوەی ستایشی هەوڵی حكومەتی هەرێم دەكەین لە روبەروبونەوەی ڤایرۆسی "كۆرۆنا/ كۆڤید19"دا، داوادەكەین چیتر بەهیچ پاساوێك دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دوانەكەوێت، بەتایبەتیی كە لە ئێستادا توێژی فراوانی موچەخۆرانی هەرێم، سەرەڕای گیرۆدەبونیان بەم ڤایرۆسە، لەدۆخێكی سەختی گوزەراندان و ئەمەیش كاریگەریی بەسەر ژیانیان و دابینكردنی خواردن و پێداویستییە رۆژانەییەكانیانەوە دروستكردوە". 

دەشڵێن، " بۆیە داواكارین پێش كۆتایی ئەم مانگە، موچەی مانگی (12)ی ساڵی رابردو دابەشبكرێت و میكانیزمێكی گونجاویش دابنرێت بۆ دابەشكردنەكە، بەجۆرێ‌ كە رەچاوی تەندروستیی هاوڵاتیان بكرێت لە  تەشەنەنەسەندنی ڤایرۆسی "كۆرۆنا"دا". 


دەقی پەیامی پەرلەمانتارەکان:
بۆ بەڕێز/ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران

بابەت/ دابەشكردنی موچە

ئێمەی پەرلەمانتاران كە لە خوارەوە ئیمزامانكردوە، وێڕای ئەوەی ستایشی هەوڵی حكومەتی هەرێم دەكەین لە روبەروبونەوەی ڤایرۆسی "كۆرۆنا/ كۆڤید19"دا، داوادەكەین چیتر بەهیچ پاساوێك دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دوانەكەوێت، بەتایبەتیی كە لە ئێستادا توێژی فراوانی موچەخۆرانی هەرێم، سەرەڕای گیرۆدەبونیان بەم ڤایرۆسە، لەدۆخێكی سەختی گوزەراندان و ئەمەیش كاریگەریی بەسەر ژیانیان و دابینكردنی خواردن و پێداویستییە رۆژانەییەكانیانەوە دروستكردوە، بۆیە داواكارین پێش كۆتایی ئەم مانگە، موچەی مانگی (12)ی ساڵی رابردو دابەشبكرێت و میكانیزمێكی گونجاویش دابنرێت بۆ دابەشكردنەكە، بەجۆرێ‌ كە رەچاوی تەندروستیی هاوڵاتیان بكرێت لە  تەشەنەنەسەندنی ڤایرۆسی "كۆرۆنا"دا.

لەگەڵ رێزدا..

ئیمزاكان:

1- مەم بورهان قانع.
2- سەرچنار ئەحمەد مەحمود.
3- گۆران عومەر عەلی.
4- روپاك ئەحمەد رەحمان.
5- د. محێدین حەسەن یوسف.
6-دیاری ئەنوەر.
7- د. هەورامان گەچێنەیی.
8- زكری ئەحمەد ئیسماعیل (زێباری).
9- هەلز ئەحمەد محەمەد.
10- رۆژان محەمەد كەریم (شەهید حەمەڕەش).
11- كاروان گەزنەیی.
12- لوقمان وەردی.
13- ئەبوبەكر عومەر عەبدوڵلا (هەڵەدنی).
14- سیروان بابان.
15- ئازاد ئیكرام بەهرام.
16- شەمۆڵ ئاشتی صابر.
17- شێركۆ جەودەت مستەفا.
18- هێرش حەسەن حەمەد.
19- موسلیم عەبدولڵا قەسرێ‌.
20- سەلمە فاتیح.
21- ئیسماعیل عەلی تەها سگیری.
22- رۆمیۆ هەكاری.
23- بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
24- سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
25- هاوڕێ‌ مەلا ستار.
26- شیرین یونس عەبدوڵلا.
27- یاسین خدر تەها.
28- راهی رەهبەر.


PM:01:54:25/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 6028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو