ئێران: ١٤٣ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا



وێستگە نیوز- 

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران بۆ ٢٧ هەزار و ١٧ کەس بەرزبووەوەو ٢٠٧٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران ٢٢٠٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردووشدا ١٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە. 

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ئێران کە نیوەڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە لە کۆی ژمارەی توشبووانی کۆرۆناش لەو وڵاتە تا ئێستا ٩٦٢٥ کەس لە ڤایرۆسەکە رزگاریان بووەو چاکبوونەتەوە. 



PM:12:42:25/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 3444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت