كەسێكی دیكە لە كەركوك توشی كۆرۆنا بوو


وێستگەنیوز-

تەندروستی كەركوك ئاشكرای دەكات، كە حاڵەتێكی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆماركردووە.

بەپێی راگەیەنراوێكی تەندروستی كەركوك  ژنێكی تەمەن 75 ساڵ لە شارەكەیان تووشی كۆرۆنا بووە و دۆخی تەندروستیشی ناجێگیرە.

لە هەرێمی كوردستان 91 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و دوو كەسیش مردوون، جگەلەوەش 27 توشبوو چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراقیش ئاشكرایكرد، كە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 50 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنایان لە وڵاتەكەیان تۆماركردووە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەوەشی خستوه‌تەڕوو، لە 24 كاتژمێری رابردوودا چوار كەسی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و تائێستاش 316 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنابون و لەو ژمارەیەش 75 كەسیان بە تەواوی چاكبونەتەوە و رۆشتونەتە ماڵەوە.


PM:08:44:24/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو