743 توشبووی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستدا

‌فۆتۆ: گێتی


وێستگەنیوز-

بەرپرسانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كرد كە 743 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی تەندروستی ئیتاڵیا ئەمشەو سێشەممە 24ی ئازاری 2020، ئاشكرایان كرد، لە 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزار و 249 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئەمە جگەلەوەی 743 توشبووش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە 69 هەزار و 176 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و بەهۆیەوە شەش هەزار و 820 توشبوو گیانیان لەدەستداوە، ئەمە جگلەوەی هەشت هەزار و 326 توشبووش چاكبوونەتەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە لە سەرانسەری جیهان 407 هەزار و 660 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بەهۆیەشەوە 18 هەزار و 250 توشبووی ئەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارە تەندروستییەكان، تا ئێستا لە سەرتاسەری جیهان 104 هەزار و 714 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو لە چین سەریهەڵدا و دواتر بە زۆرینەی جیهاندا بڵاوبۆوە و لەم دوو رۆژەشدا ڤایرۆسەكە زۆر بەخێرایی تەشەنە دەكات و مۆڤایەتی گیرۆدە كردووە.
 



PM:08:19:24/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو