سعودیه‌.. یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئامارە فەرمییەكان ئاشكرایان كردووە كە یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سعودیە تۆماركراوە.

بەرپرسانی تەندروستی سعودیە ئاشكرایان كردووە، كە لە 24 كاتژمێری رابردوودا یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سعودیە تۆماركراوە و هیچ كەسێكی دیكەش تا ئێستا لەو وڵاتە بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستنەداوە.

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە و بەپێی ئامارە فەرمییەكان لە 24 كاتژمێری رابردوودا 205 كەس لە سعودیە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەمەش رێژەی توشبووانی ئەو وڵاتە گەیشتە 767 كەس.

هەر بەپێی وتەی بەرپرسانی تەندروستی سعودیە تا ئێستا 28 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان چاكبوونەتەوە.


PM:04:49:24/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو