ئێران.. ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا 23 هەزاری تێپەڕاند


وێستگە نیوز-
ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران گەیشتە زیاتر لە 23049 كەس، دوای ئەوەی لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 1812 حاڵەتی نوێ تۆماركرا.

وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاوی كردەوە كە 127 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان تۆماركراوە و بە گشتی تا ئێستا 1411 كەس مردون، لە بەرامبەریشدا 8376 كەس لە ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە.

بە پێی راگەیەندراوەكە لە ئێران رێژەی تووشبان بە گشتی لە تەمەنی 59 ساڵیدایە و رێژەی گیانلەدەستدان لە 64 ساڵیدایە.



  


PM:01:44:23/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت