چاودێری بازرگانی سلێمانی: له‌ عه‌لوه‌ی سلێمانی پشكنین بۆ سه‌وزه‌و میوه‌كان ده‌كرێت

‌عه‌لوه‌ی سلێمانی.. فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایده‌گەیه‌نێت، لە عەلوەی سلێمانی پشکنین بۆ سەوزە و میوەکان دەکرێت و دواتر بەسەر فرۆشیاراندا دابەشدەکرێن.


سۆران عەبدول غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بۆ وێستگه‌ نیوز وتی: "لە سەر سنوورەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان کەرەنتینەی‌ کشتوکاڵیمان هەیە کە ئەندازیاری‌ تایبەتی‌ کشتوکاڵی‌ هەیە و پشکنین بۆ ئەو سەوزە و میوانە دەکرێت کە هاوردەی‌ هەرێم دەکرێن".

ئاماژەی‌ بەوەشکرد: "دڵنیایی‌ دەدەینە هاوڵاتیانی‌ سلێمانی‌ و دەوروبەری‌ کە خواردن و خواردنەوەی‌ زۆر لە گەنجینەکاندا هەیە و هەرکەسیش نرخ گران بکات رێکاری‌ یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر".

به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئه‌وه‌شی زیاد كرد: "لەگەڵ وەزیری‌ بازرگانی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان قسەمانکردووە و بەڵێنی‌ پێداوین کە رۆژانە هەزار کارته‌ن هێلکە لە پڕۆژەکانی‌ هەولێرەوە بۆ سلێمانی‌ بنێردرێت".

ئەوە لە کاتێکدایە، رێکارەکانی‌ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا توندترکراون دوای‌ ئەوەی‌ ژمارەی توشبووان لە هەرێم بەرزبووەوە، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنمایی نوێی بڵاوكردەوە و ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی‌ لە شاره‌كان تا 1ی نیسان درێژکردەوە.

هــ. ر


PM:12:49:23/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو