كەشناسی: باران بارین دەستپێدەكاتەوە
وێستگە نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم باری كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه 21ی ئازاری 2020 بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری بارانبارینی به لێزمه و بەرفر لە چیاكانی پارێزگای هەولێر هەیە.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمانی شاره‌كانی هه‌رێم دوای نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌گه‌ڵ دابارینی باران له كاته‌كانی دوانیوه‌ڕۆ، ئه‌گه‌ری لێزمه باران و هه‌وره بروسكه له ئارادایه بە تایبەت لە شەودا.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 19، سلێمانی 17، دهۆك 17، كه‌ركوك 21 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شه‌ممه 21ی ئازاری 2020، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه: ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ نمه بارانی پچڕ پچڕ، له زۆربه‌ی ناوچه‌كان.
د.ح
AM:10:36:21/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 4896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت