كەشناسی كۆی گشتی رێژەی بارانبارینی لە سەرجەم ناوچەكان بڵاو كردەوە
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم باری كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشەممە 18ی ئازاری 2020، بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بارانبارین بەردەوام دەبێت، هەروەها كۆى گشتى باران بارین تاكو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بارانى 24 كاتژمێپرى رابردوو تا 9ى به‌یانى ئه‌مڕۆ بڵاو كردەوە.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمانی شاره‌كانی هه‌رێم باران بارینی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 16، سلێمانی 16، دهۆك 11، كه‌ركوك 16 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ پێنجشەممە 19ی ئازاری 2020، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه: ئاسمان هه‌ور و نیمچە هەور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی بچڕ بچڕ.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رما له چاو ئه‌مڕۆدا به چه‌ند پله‌یه‌ك بەرز دەبنەوە.
AM:11:54:18/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت