وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم: سبه‌ینێ بڕیار له‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ده‌ده‌ین

‌رێبەر ئەحمەد، وەزیری‌ ناوخۆی‌ حکومەتی‌ هەرێم

وێستگه‌ نیوز ـ 
وەزیری‌ ناوخۆی‌ حکومەتی‌ هەرێم رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە 9ی ئازاری 2020، لەبارەی‌ پشووی‌ دەوامی‌ فەرمانبەرانەوە بڕیاردەدەن.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری‌ ناوخۆی‌ حکومەتی‌ هەرێم لە کۆنفراسێکی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەردەوامن لە گرتنەبەری‌ رێکارەکانی‌ رێگری‌ لە بڵاوبوونەوەی‌ کۆرۆنا و سبەینێش لیژنەی‌ رووبەڕوبوونەوەی‌ کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات لە بارەی‌ پشووی‌ یاخود کەمکردنەوەی‌ کاتژمێرەکانی‌ دەوام.

سەبارەت بەو هاوڵاتییانەی‌ بە رێگای‌ قاچاغ لە ئێران هاتوونەتەوە، رێبەر ئەحمەد رایگەیاند، ژمارەیەکی‌ زۆریان لە رێگای‌ شارەکانی‌ ناوراست و خوارووی‌ عیراقەوە هاتوونەتەوە هەرێم بەشێکیان خۆیان رادەستکردوووەتەوە و ژمارەیەکیشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان دۆزراونەتەوە و کەرەنتینەکراون.

هاوکات سامان بەرزنجی‌، وەزیری‌ تەندروستی‌ حکومەتی‌ هەرێم دەربارەی دۆخی ئەو دوو کەسەی توشی کۆرۆنا بوون لە هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، "باری تەندروستیان جێگیرە، بەڵام یەکێکیان خۆی نەخۆشی درێژخایەنی هەیە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا لە هەرێمی‌ کوردستان 10 حاڵەتی‌ توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

 


PM:06:03:08/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 6348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو