سۆران.. لە ڕێی تونێلێكەوە زیاتر لە 30 كیلۆ زێڕ دزراوە
وێستگە نیوز-تانیا كفری
سەرچاوەیەك بۆ وێستگە نیوز ئاشكرایكرد لە سۆران لە ڕێی تونێلێكەوە زیاتر لە 30 كیلۆ زێڕ دزراوە و ئێستا پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ رووداوەكە دەكات.
بە پێی سەرچاوەیەك كە بۆ وێستگە قسەی كرد هێشتا روون نییە ئەو زێڕەی دزراوە چەندە و بەڵام دەوترێت لە 30 كیلۆ بۆ 50 كیلۆ بووە.
ئاشكراشیكرد كە دزیەكە لە ڕێی تونێلێكەوە بووە و پاش لێكۆڵینەوە زانیاری زیاتر لەلایەن پۆلیسەوە رادەگەیەنرێت.
د.ح
PM:12:26:07/03/2020
ئهم بابهته 4552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت