ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بودجه‌یه‌كی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا په‌سه‌ند كرد

‌ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا.. فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پـرۆژە بڕیارێکی پەسەندکرد بۆ تەرخانکردنی 8 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا.


ئەنجومەنی نوێنەران بە دەنگی 415 ئەندام بەرامبەر دوو ئەندام پـرۆژە بڕیارەکەی پەسەندکردووە و ئەم بڕە پارەیەش زۆر زیاترە لەوەی ترەمپ کە داوای دوو ملیار و  500 ملیۆن دۆلار بوو.

بڕیاریشە سبەینێ ئەنجومەنی پیران تاوتوێی پـرۆژە بڕیارەکە بکات و پـێشبینی دەکرێت، لەوێش پەسەندبکرێت تا رەوانەی بەردەم سەرۆکی‌ ئەمریکا بکرێت و ئەویش واژوی بکات و ببێتە بڕیار.

بەپـێی پـرۆژە بڕیارەکە، پارەکە بۆ یارمەتیدانی ویلایەتەکان و حکومەتی فیدراڵی لە هەوڵەکانیان بۆ قەڵاچۆکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ دروستکردنی کوتان (ڤاکسین) و دابینکردنی بۆ ئەمریکیـیەکان، تەرخاندەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا بەهۆی‌ ڤایرۆسی کۆرۆنای‌ نوێوە 11 کەس لە ئەمریکا گیانیانلەدەستداوە زیاتر لە 140 کەس دیکەش تووشبوون.

هــ. ر

 


AM:08:49:05/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو