وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق: ئافره‌تێكی تووشبوو به‌ كۆرۆنا له‌ به‌غدا گیانی له‌ ده‌ستدا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەكێك لە توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری بەغدا گیانیلەدەستدا.


وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو كەسەی گیانیلەدەستداوە ژنێكی بە ساڵاچووە و كێشەی لاوازی بەرگری هەبووە، دەشڵێت: "سەرجەم چارەسەرە پزیشكییەكان بۆ ئەو كەسە کراوە، بەڵام  توشبوونەكەی گەیشتبووە دواقۆناغەكانی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە".

دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە جیهاندا و گەیشتنی بە عیراق، لە ئێستادا 32 حاڵەتی توشبوون لە عیراق و هەرێمدا تۆمارکراون.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم گیانلەدەستدانی توشبووەیەكی كۆرۆنای راگەیاند و تائێستاش تەندروستی عیراق پشتڕاستی نەكردووەتەوە كە ئایا ئەو كەسە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە یاخود بەهۆی نەخۆشی دیكەوە بووە.

ئەمشەویش، وەزارەتی‌ تەندروستی‌ هەرێم رایگەیاند، هێشتا دڵنیانین کە مامۆستا ئاینییەکەی سلێمانی بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە یاخود نا.

هــ. ر


PM:09:53:04/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 5152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو