کەشناسی: بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە


وێستگە نیوز- 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم دەستپێکردنەوەی بەفر و باران و دابەزینی پلەکانی گەرمای لە هەرێم راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا  دەڵێت، " لە سبەینێوە بارانبارین لە پارێزگای دهۆک دەستپیدەکاتەوەو لە رۆژی یەک شەممەشەوە بارانبارین دەگاتە شارەکانی تری هەرێم".

ڕاشیگەیاندووە، بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.


PM:11:08:28/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 8620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو