تەندروستی گەرمیان: ١٨٤ کەس لەناو کەرەنتینەی کەلار لەژێر چاودێری پزیشکیدان
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا هەشت هاوڵاتی دیکە بۆ دڵنیابون لە دۆخی تەندروستیان و توشنەبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خراونەتە ژێر چاودێری پزیشیکییەوە.
ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کردووە، "تاوەکو ئێستا 148 کەس ره‌وانه‌ى گه‌ره‌نتینه‌ى كه‌لار كراون".
گروپی زانیاری کۆرۆنا کە لەژمارەیەک هاوبەشی میدیایی بۆ چاودێریکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێکهێنراوە لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان رونیانکردوەتەوە، له 24 کاتژمێری رابردودا سێ هاوڵاتى له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و دوای پشكنینی سه‌ره‌تایی، ره‌وانه‌كراون بۆ گه‌ره‌نتینه‌ى كه‌لار.
ئاماژە بەوەش کراوە، له نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان، حاڵه‌تێکی گومان‌لێكراو هەبوە، كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات گه‌ڕاوه‌ته‌وه، دوای پشكنینی پزیشكی و ناردنى پشكنینه‌كان بۆ سلێمانى بۆ رێكارى زیاترى پزیشكی، ئەو كه‌سه‌كه‌ش ره‌وانه‌ى گه‌ره‌نتینه‌ى كه‌لار كراوه.
ڕاشیگەیاندووە، له گه‌ره‌نتینه‌ى كه‌لار له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌شت كه‌س خراوەتە ژێرچاودێری، كۆی گشتى ئه‌وانه‌شى له گه‌ره‌نتینه‌كه‌ن (148) كه‌سن.
PM:08:00:28/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت