پەرلەمانتارێک: هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی مووچەی فەرمانبەران نیە



وێستگە نیوز- 
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ١ ی ئەم مانگە ئەو پارەی لە بغداوە هاتووە لەژێر دەستی هەرێم دەبێت. 


ڕێبوار کەریم مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، پارەی ئەم مانگە لەبەغداوە هاتوەو لە رۆژی یەکشەممە ۱ی۳ی۲٠۲٠ لەژێر دەستی هەرێم دەبێت.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، " هیچ پاساوێك بۆ دواخستنی موچەی فەرمانبەران نیەو ناکرێ هەرێم لەوەزیاتر سەبری هاوڵاتیان تاقی بکاتەوە". 


دەقی نوسینەکەی ڕێبوار کەریم :  

پارە لە بەغداوە هاتوە..
یەکەم: پارەی ئەم مانگە لەبەغداوە هاتوەو لە رۆژی یەکشەممە (۱_۳_۲٠۲٠) لەژێر دەستی هەرێم دەبێت.
دووەم: هەرێم رایگەیاندوە ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت بەشی موچە ناکات و خۆی پارەیتری دەخاتەسەر. کەواتە تا ئەو پارەیە دێت بۆ خۆی لەوەی کە دەیخاتەسەری موچەی چەند شوێنێک دابەش ناکات؟!
سێیەم: تا کەی بەشێکی زۆری داهاتی هەرێم بەنادیاری دەمێنێتەوە؟!
کوا باقیاتی داهاتی نەوت جگەلەو بڕە کەمەی دەدرێتە وەزارەتی دارایی؟
کوا پارەی داهاتی ناوخۆ کە بەردەوام زیاد دەکات؟
کوا داهاتی ئەو باج و سەرانانەی کە بەردەوام لەسەر خەڵک زیاد دەکات لەدەرەوەی یاساو تەنها بەپێی رێنماییەک؟
هیچ پاساوێك بۆ دواخستنی موچەی فەرمانبەران نیەو ناکرێ هەرێم لەوەزیاتر سەبری هاوڵاتیان تاقی بکاتەوە.

د.رێبوار کریم محمود
ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عیراق





PM:06:48:28/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو