ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان هەڕەشەی تۆڵەیەکی سەخت لە ڕوسیا دەکات
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا
وێستگە نیوز-
ڕاوێژکارێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی " تۆڵەیەکی سەخت" ی وڵاتەکەی لە ڕوسیا کرد ، ڕووبەڕووبوونەوەکانی ڕابردووی ئەو دوو وڵاتەی بیری ڕوسیا هێنایەوە.
مەسعود حەقی، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵێکی تورکیدا ڕایگەیاند، تورکیا ئامادەیە بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ کە لە نێوان وڵاتەکەی و ڕوسیا لە خاکی سوریا هەڵبگیرسێت.
حەقی لە وتەکانیدا وتی، " لە مێژوودا ١٦ جار ڕووبەڕووی ڕوسیا بووەتەوە، جارێکی دیکەش ئامادەیە بۆ چوونە ناو جەنگەوە".
مەسعود حەقی جەختی لەوە کردەوە، " تۆڵەی تورکیا بەرامبەر ئەوانەی سەربازەکانی تورکیایان لە سوریا کوشت سەخت دەبێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه فرۆكه‌كانی سوپای به‌شدار ئه‌سه‌د له شاری ئیدلبی سوریا ٣٣ سەربازی تورکیایان كوشت و دوای روداوه‌كه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبونه‌وه‌یه‌كی بەپەلەی ئەمنیی ئه‌نجامدا.
لای خۆیەوەو دوای هێرشەکە وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا رایگه‌یاند ئه‌و سه‌بازانه‌ی توركیا كه له شاری ئیدلب كوژراون له ریزی "چه‌كداره تیرۆرسته‌كان"دا بوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند بۆردومانه‌كانی سوریا بۆ به ئامانجكرنی "چه‌كداره تیرۆرسته‌كان" بووه و دواتر ده‌ركه‌وتووه كه سه‌ربازه‌كانی توركیاش له‌نێو ئه‌و چه‌كدارانه‌دا بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه لایه‌نی توركیا زانیاریی به روسیا نه‌داوه له‌سه‌ر بوونی سه‌ر سه‌ربازه‌كانیان له‌ناو ئه‌و چه‌كدارانه‌دا، به‌وهۆیه‌شه‌وه له بۆردومانه‌كه‌دا سه‌ربازه‌كانی توركیاش به‌ركه‌وتوون.
PM:05:03:28/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت