پاپای ڤاتیكان نه‌خۆشه و هه‌موو دیداره‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
پاپا فره‌نسیس، پاپای ڤاتیكان
وێستگه نیوزـ
پاپای ڤاتیكان به‌هۆی توشبونی به سه‌رما و له‌رزوتاوه، هه‌موو دیداره‌كانی بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداریش گومانی له‌وه نه‌كردوه پاپا كۆرۆنای بێت.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو پاپا فره‌نسیس، پاپای ڤاتیكان له بۆنه‌یه‌كی ئایینی‌دا له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا ده‌ركه‌وت و ئه‌مه‌ش دوا ده‌ركه‌وتنی بوو له ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان.
له‌كاتی بۆنه ئاینییه‌كه‌دا، پاپا هه‌ستی به سه‌رما ده‌كرد و ده‌نگی كه‌مێك نووسا بوو و هه‌ندێك جاریش ده‌كۆكی، لهوبایهوه ماتیۆ برۆنی، رایگه‌یاندوه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاپا سه‌رمای بووه، هه‌موو دیداره‌كانی بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه، به‌ڵام له باره‌گای تایبه‌تیی خۆیه‌وه كاروباره‌كان هه‌ر به‌ڕێوه ده‌بات.
دوای نه‌خۆشكه‌وتنی پاپا، هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار باسی له‌وه نه‌كردوه كه ئایا نهخۆشكهوتنهكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌یه یان نا كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئیتالیای گرتوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك گیانیانله‌ده‌ستداوه.
پاپای ڤاتیكان له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا توشی نه‌خۆشیی سیل بووه و به‌وهۆیشه‌وه له بۆینس ئایرس-ی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین كه شوێنی ره‌سه‌نی خۆیه‌تی، چاره‌سه‌ری بۆ كراوه و به‌شێكی له سییه‌كانی بڕدراوه.
ئێستاش پاپا ئازار له قاچیدا هه‌یه و چاره‌سه‌ری سروشتیی بۆ دانراوه، به‌ڵام به‌گشتی ته‌ندروستیی پاپا جێگیره و هیچ نه‌خۆشییه‌كی دیاریكراوی نییه.
PM:04:02:28/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت