مه‌رجه‌عیه‌تی سیستانی: به‌م چوار رێگایه خۆتان له كۆرۆنا بپارێزن
عه‌بدولمه‌عدی كه‌ربه‌لائی
وێستگه نیوزـ
نوێنه‌ری مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كانی عیراق ئامۆژگاریی هاوڵاتیانی كرد به چوار رێگا خۆیان له توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن.
عه‌بدولمه‌عدی كه‌ربه‌لائی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی شوباتی 2020 رایگه‌یاند: كه هۆشداریی ته‌ندروستی چوار بنه‌مای هه‌یه، یه‌كه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی ته‌ندروستیی راستودروست كه پشت به چه‌مكه راسته زانستییه‌كان ببه‌ستێت، ئه‌وانه‌ی كه له پسپۆڕه‌كانه‌وه وه‌رگیراون.
دووه‌م: دانانی هۆشداریی ته‌ندروستی به‌وه‌ی یه‌كێكه له كاره گرنگ و پێویسته‌كانی ژیانی هه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و فێركردنی منداڵ و گه‌وره كه هۆشداریی ته‌ندروستی بۆ ژیان پێویسته.
له خاڵی سێیه‌میشدا كه‌ربه‌لائی وتی، ده‌بێت چه‌مكه زانستییه‌كان بگۆڕدرێن بۆ باوه‌ڕ و قه‌ناعه‌ت، به‌وه‌ش مرۆڤ بتوانێت ره‌فتاره ده‌رونییه‌كانی خۆی بگۆڕێت، ئه‌گینا خاڵه‌كانی پێشوو رۆڵیان نابێت.
نوێنه‌ره‌كه‌ی سیستانی خاڵی چواره‌می تایبه‌ت كرد به میدیا و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ته‌ندروستی ئه‌ركی سه‌ره‌كیی میدیاكانه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، عه‌بدولمه‌عدی كه‌ربه‌لائی ئه‌وه‌شی به‌بیرهێنایه‌وه كه "بیركردنه‌وه و وه‌هم و ئه‌فسانه و پابردن بۆ كتلوره كۆنه‌كان" زیانبه‌خشن و ئه‌گه‌ری توشبون به كۆرۆنا زیاتر ده‌كات.
PM:02:11:28/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت