ئێران توشبونی چوار په‌رله‌مانتاری به كۆرۆنا پشتڕاستكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ئێران دانی به‌وه‌دا نا كه چوار په‌رله‌مانتار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
سایتی روسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه كه محه‌مه‌د عه‌لی وه‌كیلی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ئێران ئاشكرایكردوه له كۆی ئه‌و 30 په‌رله‌مانتاره‌ی پشكنینی پزیشكیان بۆ كراوه، توشبونی چوار په‌رله‌مانتار به ڤایرۆسه‌كه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
په‌رله‌مانی ئێران له 290 په‌رله‌مانتار پێكدێت و پێشتر پشتڕاستكرایه‌وه كه موجته‌بی زولنور، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی ئێران له‌سه‌ر پشكی شاری قوم و مه‌حمود سادقی، له‌سه‌ر پشكی شاری تاران و مه‌عسومه ئیبتیكار جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژنان تووشی كۆرۆنا بوون.
هه‌ر له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌وه‌ش پشتڕاستكرایه‌وه كه ئیره‌ج حه‌ریرجی، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران تووشی كۆرۆنا بووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
به‌پێی ئاماره‌كان تائێستا له ئێران 34 كه‌ش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 245ی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
له سه‌رتاسه‌ری جیهانیشدا نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 800 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 82 هه‌زاری دیكه‌ش هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
PM:01:53:28/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت