بانگخوازێكی سعودی: ئه‌وه‌ی به كۆرۆنا بمرێت، شه‌هیده
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعودیه له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ست بدات، شه‌هیده.
سه‌عد شه‌سه‌ری، ئه‌ندامیی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعودیه له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، رایگه‌یاند هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌ی كه به نه‌خۆشیی تاعون گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌پێی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر شه‌هیدن، ئه‌وانه‌ش كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌مرن به‌هه‌مانشێوه شه‌هیدن.
له به‌رنامه‌كه‌دا گه‌وره زاناكه‌ی سعودیه راشیگه‌یاند به‌پێی ئایینی ئیسلام ئه‌گه‌ر مرۆڤی موسڵمان تووشی نه‌خۆشییه‌كی هه‌ناوی بوو به قه‌ده‌ری خوای گه‌وره گیانی سپارد، وه‌ك شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێت.
وتیشی كه ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌و مرۆڤ له‌پێناو ئه‌و شه‌هید بوونه‌دا رێوشوێنه‌كان نه‌گرنه‌به‌ر و خۆیان له نه‌خۆشییه‌كه نه‌پارێزن.
به‌پێی دوایین ئامار نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 800 كه‌س له جیهاندا به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 82 هه‌زاری دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
PM:01:17:28/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت