به‌ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی كوژرانی سه‌ربازه‌كانی توركیا له سوریا
وێستگه نیوزـ
هه‌ژمارێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه گرته‌كه چركه‌ساتی به ئامانجكردنی سه‌ربازانی توركیا و هێزه هاوپه‌یمانیه‌كانیه‌تی له شاری ئیدلب.
هه‌ژماری شاری سه‌لقین له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ی به‌ناونیشانی "ساتی بۆردومانكردنی خاڵی چاودێریی توركیا له نزیك شاری سه‌راقب" بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه كه بۆردومانه‌كه كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردوو فرۆكه‌كانی سوپای به‌شدار ئه‌سه‌د له شاری ئیدلبی سوریا 33 سەربازی تورکیایان كوشت و دوای روداوه‌كه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبونه‌وه‌یه‌كی بەپەلەی ئەمنیی ئه‌نجامداوه و بڕیارە ئەمڕۆ هەینی وەڵامی هێرشەکەی سوریا بداتەوە.
ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا رایگه‌یاند ئه‌و سه‌بازانه‌ی توركیا كه له شاری ئیدلب كوژراون له ریزی "چه‌كداره تیرۆرسته‌كان"دا بوون.
AM:09:51:28/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 18592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت