به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا له‌باره‌ی كوژرانی 33 سه‌ربازه‌كه‌ی توركیا له ئیدلب
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا رایگه‌یاند ئه‌و سه‌بازانه‌ی توركیا كه له شاری ئیدلب كوژراون له ریزی "چه‌كداره تیرۆرسته‌كان"دا بوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی شوباتی 2020، وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند بۆردومانه‌كانی سوریا بۆ به ئامانجكرنی "چه‌كداره تیرۆرسته‌كان" بووه و دواتر ده‌ركه‌وتووه كه سه‌ربازه‌كانی توركیاش له‌نێو ئه‌و چه‌كدارانه‌دا بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه لایه‌نی توركیا زانیاریی به روسیا نه‌داوه له‌سه‌ر بوونی سه‌ر سه‌ربازه‌كانیان له‌ناو ئه‌و چه‌كدارانه‌دا، به‌وهۆیه‌شه‌وه له بۆردومانه‌كه‌دا سه‌ربازه‌كانی توركیاش به‌ركه‌وتوون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه فرۆكه‌كانی سوپای به‌شدار ئه‌سه‌د له شاری ئیدلبی سوریا 33 سەربازی تورکیایان كوشت و دوای روداوه‌كه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبونه‌وه‌یه‌كی بەپەلەی ئەمنیی ئه‌نجامداوه و بڕیارە ئەمڕۆ هەینی وەڵامی هێرشەکەی سوریا بداتەوە.
AM:09:02:28/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 5828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت