حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە کەرکوک تۆمار کرا



وێستگە نیوز- 

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند، کەسێکی دیکە لە کەرکوک تووشی کۆرۆنا بووە. 

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە، " حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە شاری کەرکوک تۆمارکراوە و ئەو کەسی توشبووە لە ماوەی پێشتردا لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە بۆ شارە. 

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کەسەی توشبووی ڤایرۆسەکەیە تەمەنی ٥١ ساڵە و دوای ئەوەی خراوەتە ناو دەستبەسەری تەندروستیەوە و پشکنینی بۆ کراوە دەرکەوتووە توشی کۆرۆنا بووە. 

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕاشیگەیاندووە، هەموو ڕێکارە پێویستەکان بۆ ڕووبەڕووببونەوەی ڤایرۆسەکە لە شاری کەرکوکدا گیراوەتەبەر. 

دوای تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە تا ئێستا پێنج کەس لە شاری کەرکوک تووشی کۆرۆنا بوون. 


PM:11:09:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت