جێگری سەرۆک کۆماری ئێران تووشی کۆرۆنا بوو



وێستگە نیوز- 
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان تووشی کۆرۆنا ڤایرۆس بوو. 

ئاژانسی هەواڵی مێهر, بڵاویکردەوە،  مەعسوومە ئیبتکار جێگرى سەرۆک کۆمارى ئێران بۆ کاروبارى ژنان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا هاتووە.

ئیبتکار ڕایگەیاندووە کە پشکنینی بۆ کراوە و ئاشکرا بووە کە کۆرۆنای گرتووە و ئێستاش لە ژوورێکی تایبەتدا لەژێر چاودێرى پزیشکیدایە.

پێشتریش چەند بەرپرسێی ئێرانی دیکەش تووشی کۆرۆنا هاتبوون.

بەپێی ئامارە فەرمیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تا ئێستا ٢٤٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٦ کەسیش  بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە. 


PM:10:31:27/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 6088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو