ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌غدای پایتەختی هەژاند و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
وێستگە نیوز-
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌غدای پایتەختی عیراقی هەژاند و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا بە سۆمەریە نیوز-ی ڕاگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له باشوری به‌غدا دو هاوڵاتی كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، " تەقینەوەی بۆمبە چێنندراوەکە لە ناو بازاڕێکی میللی لە قەزای مەحمودیە لە باشوری بەغدا ڕوویداوە".
سەرچاوەکە وتووشیەتی، " هێزە ئەمنیەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بریدارەکان ڕەوانەی نخۆشخانە کراون، تەرمی کوژراوەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون".
PM:07:43:27/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت