ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای چەند بڕیارێکی دەركرد
وێستگە نیوز-
لە چوارچێوەی رێكارەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگری لە بڵاو بوونەوەی ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی سازكر.
ئیدارەی گەرمیان لەبارەی رێوشوێنەکانی بەرگرتن بە کۆرۆنا، چەند بڕیارێکی دەرکردوە، کە بریتین لەمانەی خوارەوە:
یه‌كه‌م: ئه‌و تانكه‌رانه‌ی سوته‌مه‌نی ده‌گوێزنه‌وه‌و له‌په‌روێزخانه‌وه داخلی هه‌رێم ده‌بن,ڕێوشوێنی پێویستی ته‌ندروستی له‌به‌رامبه‌ر شۆفێره‌كانیان ده‌گیرێته‌به و ڕێگانه‌درێت شۆفێره‌كانیان كه ئێرانین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ركه‌ون له‌گه‌ڵ هاونیشتیامانیانی هه‌رێم,هاوكات مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ئاسایش و پۆلیس هاتووچۆ چاودێرییان ده‌كه‌ن تا شوێنی مه‌به‌ست.
دووه‌م: سه‌رجه‌م ئه‌و هاونیشتیمانییانه‌ی له‌ده‌روازه سنوورییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و دانیشتووی شاره‌كانی هه‌رێمن له‌ڕیگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ناوه‌كانیان گه‌یشتۆته ئیداره‌ی گه‌رمیان , به‌شێوه‌ی نوسراو گشتاندنیان بۆده‌كه‌ین بۆ قائیمقامیه‌ته‌كان بۆئه‌وه‌ی ڕێكاری ته‌ندروستی پێویستیان له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتگیری له‌ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه‌ده‌كات كه‌له‌پێناو سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاونیشتیمانیاندا گیراوه‌ته‌به‌ر.
چواره‌م: له‌پێناو پاراستنی زیاتری هاونیشتیمانیاندا ڕێوشوینی پێوست له‌بازگه‌كانی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و حكومه‌تی عێراقی ده‌گیرێته‌به‌ر هێزی ئه‌منی زیاتر و تیمی ته‌ندروستی پێویست له‌و بازگانه‌دا جێگیر ده‌كرێت.
پێنجه‌م: ئه‌و هاونیشتیمانیانه‌ی له‌كۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ڕاسته‌وخۆ داخلی گه‌ره‌نتینه‌ی ته‌ندروستی ده‌كرین .
شه‌شه‌م: ڕیگه نادرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتیارانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق له‌گه‌رمیانه‌وه داخلی هه‌رێم بن.
حه‌وته‌م لیژنه‌كانی خۆپاراستنی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئاستی قائیمقامیه‌ته‌كان چالاكتر بكرێن.
ھەشتەم: ڕاگرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رجه‌م كۆڕوكۆبونه‌وه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان.
نۆیە‌م: هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆئه‌وه‌ی هاونیشتیمانیان باشتر خۆپارێزی بكه‌ن له‌هه‌مبه‌ر مه‌ترسیە‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
PM:03:27:27/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت