بە وێنە.. فراکسیۆنی نەوەی نوێ داواکاری خۆپیشاندەرانی بەرز کردەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران


وێستگە نیوز-
لە ڕێی پەرلەمانەوە نەوەی نوێ داواكارییەكی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.


بە پێی نوسراوێك كە نەوەی نوێ بڵاوی كردۆتەوە لە ڕێی پەرلەمانەوە كە ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە داوای كردووە رێگە بدرێت بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان.

هاوپێچ نەوەی نوێ داواكاری خۆپیشاندانەكانی بڵاو كردۆتەوە كە بەشێكیان بریتن لەم چەند خاڵە:

یەکەم. چارەسەرکردنی دەستبەجێی کێشەی سوتەمەنیی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی هاوڵاتییان، وەک کارەبا، نەوت، غاز و ئاو و تادوایی. چونکە دەبێت ئەولەویەتی کاری دەسەڵات بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک بێت، نەک بۆ کۆمپانیاکانی دەسەڵات.

دووەم. دۆزینەوەی هەلی کار و دامەزراندنی گەنجان و بێکاران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

سێیەم. دەستبەجێ هەڵگرتنی باج و بارگرانیی لەسەر دوکانداران و کاسبکاران.

چوارەم. دەستبەجێ هەموارکردنەوەی یاسای بەناوچاکسازیی بەجۆرێک کەمتریین موچەی خانەنشینیی کەمئەندامان و هاوڵاتییان 500 هەزار بێت، و موچەی پلەباڵاکانی وەکو پەرلمانتار و وەزیر و کەسە حیزبییەکان هەڵبوەشێتەوە.

پێنجەم. دەستبەجێ پێکهێنانی لیژنەیەک لە یاساناسان و خەڵکانی تایبەتمەند لەنێو جەماوەر و هاوڵاتییانی کوردستان کە لە داهاتی نەوت، خاڵەسنوورییەکان و ناوخۆ بکۆڵێتەوە و بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکات کە چەندە و بۆکوێ دەڕوات و دەچێتە گیرفانی کێ.

شەشەم. دەستبەجێ دانانی ئالیەتێک بۆ گێڕانەوەی موچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران بەجۆرێک کە هەر فەرمانبەرێک مانگانە لەسەروو موچەکەیەوە بڕێک لە پاشەکەوتەکەی وەربگرێتەوە.
 


PM:03:02:27/02/2020








ئه‌م بابه‌ته 3380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو